رۆژى هه‌ینى بۆ ئێران یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت؟

مه‌ودا میدیا-

عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند “ئێران و ئەمەریکا لە رۆژی هەینی خولی نوێی دانوستانەکان لە سویسرا دەستپێدەکەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی، ئەمەش دوای چوونە بواری جێبەجێکردنی رێککەوتنی کاتی بە فەرمی”.

عیراقچی هۆشداریشیدا لەوەی هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، یان بەردەوامبوونی بوونی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی لوبنان لەمەودوا، پێشێلکردنی رێککەوتنی کاتی لەگەڵ ئەمه‌ریکا پێکدەهێنێت.

وتیشی “لە روانگەی ئێمەوە دوو لایەنی ئەم یاداشتە بریتین لە ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل لە لایەک و ئێران و حزبوڵڵا لە لایەکی ترەوە”.

ئەم لێدوانەی عەراقچی لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ دیپلۆماتکارانی بیانی هات، تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران ئەو لێدوانەی پەخش نەکرد بەڵکو بە شێوەی نووسراو لەسەر شاشە نمایشی کرد.

وردەکارییەکانی ڕێککەوتنە کاتیەکە بەتایبەتی سەبارەت بە لوبنان تا ئێستا روون نییە، چونکە هێشتا بە تەواوی بڵاونەکراوەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمى ئێران لە زاری عیراقچییەوە بڵاویکردەوە “بە لەبەرچاوگرتنی ئەو سەختییانەی کە لە گەیشتن بە رێککەوتن رووبەڕوومان بووەوە، دواجار بڕیارماندا دانوستانەکان بۆ دوو قۆناغ دابەش بکەین”.

روونیشی کردەوە “لە قۆناغی یەکەمدا دانوستان دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و گەرووی هورمز و گەمارۆی دەریایی و ئازادکردنی پارەی سزادراوى ئێران و ئاوەدانکردنەوە و بابەتی ترى پەیوەندیدار و دەگەینە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان