ناتانیاهۆ: جۆلان لەسەردەمی موساوە خاکی جولەکەکانە

مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە 81مین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایکرد لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کارێکی قورس بوو، بەڵام بە ئاسانی بڕیاریداوە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند “ئەردۆغان ستەمكارێكە میوانداری حەماس دەكات، هەزاران هاوڵاتیی كوردی كوشتووەو نكوڵی لە جینۆسایدی ئەرمەنەكان دەكات، تۆمەتبارکردنی تەلئەبیب بە جینۆساید گەورەترین درۆی ئەم سەدەیەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “چەندین وڵاتی بیانی ملیارەها دۆلاری خەرجکردووە بۆ بڵاوکردنەوەی درۆ لەسەر ئیسرائیل و قەتەریش یەکەم وڵات بوو کە ئەو کارەی کرد، سوپاکەیان ئەخلاقیترین سوپای جیهانە”.

ئەوەشی خستەڕوو “حەوتی ئۆکتۆبەر تاریکترین رۆژ بوو لە مێژووی ئیسرائیلدا، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا سەربازەکانیان لە حەوت بەرەدا شەڕیان کردووە، دوژمنەکانیان هەموویان پیلانیان گێڕا بۆ سڕینەوەی تەلئەبیب، بەڵام شکستیانهێنا”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان