هۆشداری دەدرێت لە بارەی ساردی و سەختی زستانی ئەمساڵ

مەودا میدیا
یەكێتیی ئەورووپا هۆشداریدا لە سەختترین زستان لە دوای ساڵی 2022ـەوە، ئەوەش لە كاتێكدایە كە نرخی گازۆیل بەرزبووەتەوە، هەربۆیەش كۆمیساری وزەی یەكێتی ئەوروپا داوای لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا كرد كە هەناردەكردنی گازۆیل قەدەغە نەكات بۆ ئەوەی قەیرانی سووتەمەنی سەختتر نەبێت.

دان یۆرگنسن، كۆمیساری وزەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاندووە” ئەوروپا رووبەڕووی سەختترین زستان دەبێتەوە لە ساڵی 2022ەوە تا ئێستا”، ئەم هۆشدارییانەش لە كاتێكدایە كە نرخی گازۆیل لە چەند هەفتەی رابردوودا ژمارەیەكی پێوانەیی شكاندووە و بە رێژەی 40% بەرزبووەتەوە.

یۆرگنسن وتیشی “ئەم وەرزە سەرمایەكی زۆر سەخت بەڕێوەیە، بۆیە داوا لە سەرۆكی ئەمەریكا دەكەین قەدەغەكردنی هەناردەكردنی گازۆیل بۆ ئەوروپا نەسەپێنێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد “پاراستنی دابینكردنی وزەی ئەمەریكا بۆ كیشوەرەكە لە ئاستەكانی پێشوودا خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوولا دەكات”.

جەختی لەوە كردەوە “بەردەستبوونی سووتەمەنی بە نرخی بەرز سوودێكی كەمی هەیە بۆ ئەو كەسانەی كە توانای كڕینی سووتەمەنییان نییە، بۆیە ئەگەر نرخەكەی دانەبەزێت ئەوا خەڵك توشی گرفتی گەورە دەبێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان