به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی دایه‌ وڵاتان

مه‌ودا میدیا-

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا داواى له‌ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ كرد یان ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێرن یان ئێران.

جۆناسان بێرک، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى بانکی سیتی له‌ لەندەن و یاریدەدەری ئێستاى وەزیری گەنجینەی ئەمه‌ریکایە بۆ کاروباری دابینکردنی دارایی تیرۆر وتى “هاوپەیمانەکانی ئەمه‌ریکا پەیامەکەیان بەتەواوی و بە جدیی وەرگرتووە”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “یان مامەڵە لەگەڵ ئێران بکەن، یان لەگەڵ واشنتن، ئەم سیاسەتە توندەی ئەمه‌ریکا لەماوەیەکی کەم دا بووەتە هۆی بڕینی گەشتە ئاسمانییە گرنگەکان و راگرتنی چالاکیی گەورەترین بانکەکانی ئێران لەتورکیا، ئیمارات و وڵاتانی ناوچەکە”.

نایجڵ کوشنەر، پارێزەری بەریتانی ده‌ڵێت “ئەمه‌ریکا لەماوەی چەند هەفتەیەک دا دەستکەوت و کاریگەرییەکی زیاتری بەدەستهێناوە بەراورد بەو هەڵمەتە درێژخایەنانەی کە لەساڵی 2010ـەوە دەستیان پێکردبوو”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان