ئه‌مڕۆ و سبه‌ى ئێران و ئه‌مه‌ریكا دانووستان ئه‌نجامده‌ده‌ن

مه‌ودا میدیا-

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی رۆیتەرزی ئه‌مه‌ریكى راگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت نێوەندگرانی قەتەر لە رۆژی دووشەممە یان سێشەممەدا وتووێژی جیا لەگەڵ عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیویۆرک و لەگەڵ لایەنی ئەمه‌ریکا ئەنجام بدەن، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.

ئەو سەرچاوەیە پێشبینی کردبوو کە دانووستانەکان لەسەر وەشانێکی پێداچوونەوەی ئەو پێشنیازە حەوت رۆژەیە کە ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پێشکەشی کردبوو.

عیراقچی دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی گشتی لە نیویۆرک ماوەتەوە و روون نییە کێ نوێنەرایەتیی لایەنی ئەمه‌ریکا دەکات لە دانووستانەکان لەگەڵ نێوەندگیرییەکان.

ئاژانسی هەواڵی (ئیسنا)ی نیمچە فەرمی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە عیراقچی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بەکاتی نیویۆرک لەگەڵ ناوبژیوانان لە ئەمه‌ریکا کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوولا “دواترین پێشنیار و بۆچوونەکان سەبارەت بە دۆخی ئێستا دەکۆڵنەوە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان