مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد ئێستا كه ئه‌مەریكا لە دەکشێتەوە باشترین ده‌رفه‌ت ئه‌وه‌یه كورد داوای جیابونه‌وه له عیراق بكات.
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “هەر گۆڕانكارییه‌ک روویداوە بۆ كورد باشبووه و بووەتە دەرفەت، بەتایبەت روخانی سه‌ددام و شه‌ڕی داعش”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “كه‌س برای کورد نییه، تەنها شاخه‌كانی كوردستان پشتیوانیانە، ساڵ زیاتره زانیاریی هەبووە کە ئه‌مەریكا ناوچه‌كه چۆڵ ئه‌كات و پشتی پێ مه‌به‌ستن، وادیار بوو باوه‌ڕیان نه‌ئه‌كرد پشتیان به ئه‌مەریكا به‌ستبوو”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئه‌مەریكا بڕوات و ملی بشكێت، هه‌ر نه‌یه‌ته‌وه جارێكی تر، بۆ كوێ ئه‌ڕوات با بڕوات، ئێستا كورد به‌هێزه‌و پێویسته ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌دات”.
ب ح