پاسداران: سەردەمی هەڕەشەی بێ باج کۆتایی هاتووە

مەودا میدیا-

سوپای پاسداران پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد سەردەمی هەڕەشەی بێ باج بەسەرچووە و هێزەکانیان لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ دانانی وەڵامێکی مەرگهێنەر بۆ هەر جوڵەیەکی دوژمنکارانە.

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند “ئۆپەراسیۆنی 1ی تشرینی یەکەم وەڵامێکی مێژوویی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران بوو لە بەرانبەر کوژرانی سەرکردەکانی بەرەی مقاوەمە، کە تێیدا لە رێگەی شەپۆلێک لە مووشەکی پێشکەوتوو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وردپێکەوە قوڵایی خاکی ئیسرائیل کرایە ئامانج”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێرشە ستراتیژییە پەیامێکی روون بوو بۆ نەیارانی ئێران، بەتایبەت دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا و ئیسرائیل، کە هەر دەستدرێژییەک وەڵامێکی بەئازار و پەشیمانکەرەوەی بە دوادا دەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “سوپای پاسداران دڵنیایی دەداتە گەلی ئێران و هاوپەیمانەکانی لە بەرەی مقاوەمە، کە هێزەکانیان بە رێنماییەکانی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی و هەبوونی زانیاریی هەواڵگریی ورد لەسەر بنکە و جموجۆڵەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل، دەستیان لەسەر پەلەپیتکەی تفەنگەکانیانە و ئامادەن بە شێوازێکی یەکلاکەرەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان