رەزایی: ترەمپ شکست لە دوای شکست تۆمار دەکات

مەودا میدیا-

سکرتیری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمەریکای دایەوە و ئاشکرایکرد دۆناڵد ترەمپ تەنها لە خەیاڵیدا سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت.

موحسین رەزایی، سکرتیری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند “ترەمپ خراپترین سەرۆکە لەمێژووی ئەمەریکا و شکست لە دوای شکست تۆمار دەکات، لێدوانەکانی سنووری خەیاڵەکانی خۆیشی تێپەڕاندووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ترەمپ دەتوانیت هەموو رۆژێک لە خەیاڵی خۆیدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵام هاوکێشە راستەقینەکان لە مەیداندا بەدەستی گەل و سوپای ئێران و مووشەکەکانی دیاری دەکرێن”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی رابردوو دۆناڵد ترە، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندبوو “ئێستا ئەو بڕە نەوتەی بە گەرووی هورمزدا دەگوزارێتەوە زیاترە لە هەموو کاتێک، ئەگەر ئێران کۆتایی پێبێت بریکارەکانیشی کۆتاییان پێدێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان