مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەكشەممە 3ـی ئۆكتۆبەر، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە و پێش كۆبوونەوەكەش بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی بڵاوكردەوە.
شەوی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ یەكشەممەی بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەكەش لە دانیشتنەكەدا دەنگ لەسەر پێشنیاركراوی بیست و دووهەمین هەمواركردنی یاسای كارمەندانی ژمارە ٢٥ی ساڵی ١٩٦٠ دەدرێت و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای خاوەندارێتی فیكری تەواو دەكرێت.
هەر بەپێی خشتەكە، لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژەیاسای پەسەندكردنی رێككەوتنێكی نێودەوڵەتی لە نێوان عیراق و ئیسپانیا سەبارەت بە هاوكاری لە بواری ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تاوان، هەروەها خوێندنەوەی دووەم، لەوانەش راپۆرت و گفتوگۆ بۆ پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی یاسای پەسەندكردنی رێككەوتنی یەكێتی ئابووری لە نێوان دەوڵەتانی كۆمكاری عەرەبی (یاسای ژمارە 169ی ساڵی 1963) دەكرێت.
ئ پ