مەودا میدیا-
سەرۆکی شارەوانی کەلار دوای وردبینیکردن و پەسەندکردنی نەخشەی زەوییەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیانەوە و گەڕانەوەی ناوی سوودمەندبووان زەوییان بۆ دابین دەکەن.
سامان رەحیم سەرۆکی شارەوانی کەلار راگەیاند “قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەرانەیەکە نیشتەجێی ناحیە و گوندەکانی گەرمیانن و هاوشێوەی فەرمانبەرانی ناوشاری کەلار زەوییان پێدەدرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر لە(پێنج هەزار پارچە زەوییان) دابەشکردووە کە موڵکی جووتیاران بوون و تاوەکو ئێستا قەرەبوو نەکراونەتەوە و چاوەڕی دەکەن لەلایەن کشتوکاڵی گەرمیان و لیژنەی (222)وەوە لیستی قەرەبووەکانیان بۆ بنێرن”.
ئەوەشی خستەڕوو “هەرکاتێک لیستی قەرەبووەکانیان پێ بگات راستەخۆ دەست دەکەن بە دابەشکردنی قۆناغی دووەمی زەوی بۆ ئەو چین و توێژانە دەکەن کە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە لەسنووری شارەوانییەکەیان”.
ب ح