مەودا میدیا-
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست سەبارەت بە جێگیرکردنی ناوی مامۆستایانی گرێبەست لە بودجەدا ئاشکرایکرد کە پرسی دامەزراندن و بە هەمیشەییكردنی مامۆستایانی گرێبەست لە ناوەڕاستی ئەم مانگە یەکلایی دەکرێتەوە.
کاروخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند “ناوەڕاستی مانگی ئەم مانگە پرسی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست لە چوارچێوەی بودجەی 2027ی عیراق یەکلایی دەکرێتەوە، بڕیارە کۆتایی مانگ پڕۆژەیاساکە رەوانەی پەرلەمان بکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان لە ریزبەندی حەوتەمی داواکارییەکانی حکومەتی هەرێمی كوردسانە بۆ جێگیرکردنیان لەناو پڕۆژەیاسای بودجەداو چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەکەن جێبەجێکردنی داواکارییەکەیان”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەگەر دۆخی عیراق نەگۆڕێت، یان ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق داواکارییەکانی هەرێمی كوردستان پشتگوێ نەخات، هەنگاوەکان بە باشی دەچنەپێشەوە”.
ب ح