شاخەوان عەبدوڵڵا: زۆربەی داواكارییەكانی هەرێم لە بودجەدا جێگیركراون

مەودا میدیا-

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی بەردەوامە و بەشێکی زۆری داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لەناو پڕۆژە یاساکەدا جێگیرکراون.

شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “دیاریکردنی پشکی راستەقینەی هەرێمی کوردستان، زۆر گرنگە بەپێی ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتیی عیراق بێت کە بەغدا خۆی ئەنجامیداوە و پێویستە پشکی هەرێم لانی کەم 14,14٪ بێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەغدا هەوڵدەدات پشکی هەرێم کەمتر بێت لەوەی داوای دەکەن و دەیانەوێت رێژەی 12,67٪ جێگیر بکەن، ئەمەش بووەتە خاڵی سەرەکیی ناکۆکی گفتوگۆکان”.

ئەوەشی خستەڕوو “داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2027 گفتوگۆی زۆر باشیان لەسەر کراوە و بەشێکی زۆریان لەناو رەشن٢وسی بودجەدا شوێنیان بۆ کراوەتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان