مەودا میدیا-
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئاشکرایکرد هەڵوێستی تاران لەبارەی گەرووی هورمز روونە و تاوەکو حەوت مەرجەکەیان بە پێی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن جێبەجێ نەکرێن، گەرووەکە ناکرێتەوە.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “پێویستە بەرپرسانی ئەمەریکا بزانن کە سەردەمی كات كوشتن و سەپاندنی داواکاریی تاکلایەنە کۆتایی هاتووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “نائومێدی و هەستکردن بە بێدەسەڵاتی تەنها لە زایۆنیەکاندا نییە بەڵکوو ئەمەریکییەکانیش لە بەرانبەر خۆڕاگریی و بەرخۆدانی گەلی ئێران بێ هیوا بوون”.
ئەوەشی خستەڕوو “هەرچەندە بەرپرسانی ئەمەریکا بە ئاشکرا بانگەشەی پێچەوانە دەکەن، بەڵام لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە چەند پێشنیازیان، ئاڕاستەی ئێران کردووە”.
ب ح