مەودا میدیا-
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد بە مه‌به‌ستی كارئاسانی بۆ هاوڵاتییان و نه‌هێشتنی پاڵه‌په‌ستۆ ئاگاداری هەموو ئەو کەسانە دەکەنەوە کە سەردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كان نەکەن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان رایگەیاند “ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه بۆ ساڵی 2028 ناویان له تیروپشكی حاجیان ده‌رچووه به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره نه‌كه‌ن تاوەکو ئه‌و كاته‌ی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “له ئێستادا نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كان سه‌رقاڵی رایكردنی مامه‌ڵه‌ی حاجیانی ده‌رچووی ساڵی 2027 ن تاوه‌كو مامه‌ڵه‌ی حاجیان ته‌واو نه‌كرێت، كار له‌سه‌ر حاجیانی 2028 ناكرێت و بۆیه داوا له هه‌موو لایه‌ك دەکەن هاوكاریان بن”.
ب ح