مهودا میدیا-
پشتبەستن بە پێشبینییەکانی کەشوهەوا و راپۆرتەکانی کەشناسی، سهرۆكایهتیی شارهوانیی سلێمانى تهواوى تیمهكانى خسته حاڵهتى ئامادهباشى بۆ ههر حاڵهتێكى لهناكاو.
سهرۆكایهتیی شارهوانیی سلێمانى بڵاویكردهوه، لە پێناوی کەمکردنەوەی مەترسیی کۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو، تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بە هاوکاریی بۆردی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، پێشوەختە هەڵمەتێکی فراوانی پاککردنەوەی مەنهۆل، ئاوەڕۆ و کەناڵەکانی رێڕەوی ئاو لە شەقامە سەرەکییەکان، کۆڵانەکان و شوێنە گشتییەکاندا ئەنجامداوە و هەموو ئامادەکارییە پێویستەکانیش گیراونەتەبەر.
لە هەمانکاتدا، داوا لە هاوڵاتییان كراوه پابەندی رێنماییەکانی پاراستن بن و لە کاتی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، دروستبوونی لافاو یان پێویستبوون بە یارمەتیی بەپەلە، راستەوخۆ پەیوەندی بە هێڵی گەرمی فریاکەوتن (JCC) بە ژمارە 100 بکەن.
باس لهوهشكراوه “تیمەکانمان بە شێوەی 24 کاتژمێری لە خزمەت و ئامادەباشیدان، بۆ پاراستنی سەلامەتیی و ئارامیی هاوڵاتییان”.
ع