مەودا میدیا-
بە هۆی هەڕەشە و ئاڵۆزییەكانی ناوچەی كەنداو، ئەمڕۆ سێشەممە، دوای كردنەوەی بازاڕەكان جارێكی تر نرخی نەوت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێكی 100 دۆلاری ئەمەریكی تێپەڕاند.
بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باكوور گەیشتە 100 دۆلار و 74 سەنت و یەك بەرمیل نەوتی سووكی تەكساسی ئەمەریكاش بەرزبووەوە بۆ 89 دۆلار و 80 سەنت.
بەپێی شرۆڤەی شارەزایانی بواری ئابوری، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخی كەنداو بەتایبەتیش زیادبوونی هێرشەكان و رێگریكردن لە هاتوچۆی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان بۆ بازاڕەكانی ئەوروپا.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن “بێهیوابوون لە دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لە نێوان ئەمەریكا و ئێران لە لایەك و بەردەوامیی ئاڵۆزییەكانی نێوان سعودیە و حووسییەكانی یەمەن لە لایەكی ترەوە، یەكێكی ترن لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت”.
ئ پ