مەودا میدیا-
حەیدەر ئەلشێخ، شارەزای بواری ئابوری عیراق هۆكارەكانی پشت بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عیراقی لە بازاڕی رەش ئاشكرا دەكات و هۆشداریش دەدات لە كاردانەوەكان لەسەر نرخی كاڵاكان و توانای كڕینی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی.
ئەو شارەزایە رایگەیاندووە “راپۆرتەكان سەبارەت بە گۆڕانكارییەكی ئەگەری لە نرخی رەسمی ئاڵوگۆڕدا لە 1,320 دینارەوە بۆ 1,500 دینار بۆ هەر دۆلارێك نرخەكەی لە بازاڕی رەشدا بەرزكردووەتەوە”.
وتیشی”پێشبینی دەكەن لەكاتی پەسەندكردنی بودجەدا نرخی هەر دۆلارێك بگاتە هەزار و 700 دیناری عیراقی”.
ئاماژەی بەوەشكرد “بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار راستەوخۆ كاریگەری لەسەر نرخی كاڵا و شمەك دەبێت، بۆیە پێویستە حكومەت رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخەكان و رێگریكردن لە دەستكاریكردنی لەلایەن بازرگانانەوە”.
ئ پ