هه‌رێم و به‌غدا له‌ سێ بابه‌تدا كێشه‌یان هه‌یه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2027، هه‌رێم و به‌غدا له‌ سێ بابه‌تدا كێشه‌یان هه‌یه‌.

دیلان غەفور، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عبراق رایگه‌یاند “له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتیی عیراق، چارەنووسی پشکی هەرێم لە بودجەدا، کێشەی نەوت و سەرژمێری یەکلایی نەکراونەتەوە”.

باسى له‌وه‌شكرد “بەغدا پشکی هەرێمی بە 12.7٪ دیاری کردووە و هەرێمیش داوای 14.14٪ دەکات، ئه‌مه‌ كێشه‌یه‌و یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بەغدا داوای 400 هەزار بەرمیل نەوت دەکات و هەرێمیش بەوە رازی نییە، هاوكات، عیراق داهاتی باج و گومرگ بە سیادی دەزانێت، بەڵام هەرێم دەڵێت سیادی نییە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان