بکوژی سەرەکیی و هاوکارەکەی محەمەد پێنجوێنی دەستگیرکرد

مه‌ودا میدیا-

ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، بکوژی سەرەکیی و هاوکارەکەی، کە تاوانی کوشتنیان بەرانبەر بە هاوڵاتیی محەمەد ئەحمەد حەمەئەمین ناسراو بە محەمەد مەلای مامە گەورەی پێنجوێنی ئەنجامدا بوو، لە کەمتر لە 24 دەستگیرکران.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عیراقی کە تایبەتە بە کوشتنی بەئەنقەست، رگیراون و پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە پەڕاوی دۆسیەکەیان بەردەوامە”.

رۆژى رابردوو محه‌مه‌د پێنجوێنى، یه‌كێك له‌ بازرگانه‌ دیاره‌كانى شارى سلێمانى له‌ كاتى بردنى پاره‌ى قه‌رزى كاره‌با كه‌ بڕه‌كه‌ى 25 ملیۆنه‌، له‌ لایه‌ن شۆفێرێكى ته‌كسى كوژراوه‌ و له‌ نزیك گردى سه‌یوانى شارى سلێمانى ته‌رمه‌كه‌ى فڕێدرابوو.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان