مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له باره‌ى گرانكردنى نرخى دۆلار ئه‌نجامده‌دات و بانگهێشتى وه‌زیرى دارایی و پارێزگاری بانكى ناوه‌ندیی ده‌كات.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به گرانكردنى نرخى دۆلار له 132 هه‌زاره‌وه بۆ 152 هه‌زار دینار”.
وتیشى “بانگهێشتى فالح سارى، وه‌زیرى دارایی عیراق و پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیی عیراق كراوه له باره‌ى گرانكردنى نرخى دۆلار و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵك”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “پێمان وایه بڕیارى كۆتایی دراوه له باره‌ى نرخى دۆلار و په‌رله‌مانیش قورسه بتوانێت شتێك بكات”.
رۆژى رابردوو حكومه‌تى عیراق بڕیاریدا نرخى دۆلار له 132 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 152 هه‌زار دینار گران بێت، به‌هۆیه‌وه نرخى له بازاڕه‌كاندا بۆ 170 هه‌زار به‌رزبووه‌وه.
ع