ئێران… یۆرانیۆم راده‌ستى كه‌س ناكه‌ین

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران جەختی لەوە کردەوە پیتاندن بەشێکی دانەبڕاوە لە پرۆسەی ئەتۆمی و بە هیچ شێوەیەک وازی لێناهێنین.

محەممەد ئیسلامی، بەرپرسی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی “پیتاندن بەشێکی دانەبڕاوە لە پرۆسەی ئەتۆمییە و بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری نابین”.

وتیشى “ئەمه‌ریکییەکان خۆیان و سەرۆک کۆماری ئێستا، لە بەڵگەنامەی پەرەپێدانی نیشتمانیی و ئاسایشی نەتەوەیی و بەرگریی نیشتمانی وڵاتەکەیدا، تەکنەلۆجیای ئەتۆمییان لە پێشینەدا داناوە و هەموو وڵاتان بەپەلە بەرنامە ئەتۆمییەکانیان پەیڕەو دەکەن”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئەمانە فێڵ و درۆیە، ئەوەی دڵنیایە پێشکەوتنی نەتەوەیەکە، نەتەوەی ئێران نەتەوەیەکی دواکەوتوو نییە، نەتەوەیەکی پلە یەک و نەتەوەیەکی بەتوانایە”.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران باسى له‌وه‌شكرد “ئێمە یۆرانیۆم رادەست ناکەین”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان