ژمارەیەكی زۆری پەنابەری كورد و عیراقی لە ئەڵمانیا دیپۆرت دەكرێنەوە

مەودا میدیا-
ماوەیەكە وڵاتی ئەڵمانیا دەستیكردووە بە ناردنەوە و دیپۆرتكردنەوەی پەنابەران لە وڵاتەكەی و بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیاش لە ناو ئەو كەسانەی كە دیپۆرت دەكرێنەوە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییانی كورد و عیراقی تێدایە.

نزار كۆكزی، چالاكوانی بواری پەنابەران لە ئەڵمانیا بە مەودا میدیای راگەیاند “لە ئێستادا 21 هەزار پەنابەری عیراقی بە هەموو پێكهاتەكانەوە ناویان لە لیستی ئەو كەسانەدایە كە ئەڵمانیا بەنیازە دپۆرتیان بكاتەوە”.

وتیشی “لە دوای دەستپێكردنی شەڕی روسیا و ئۆكرانیا و هاتنی بەلێشاوی پەنابەرانی ئۆكرانی بۆ ئەڵمانیا، جێگەیان بە پەنابەرانی تری وڵاتەكە لەق كرد بە تایبەتیش پەنابەرانی ئەفغانی، سوری و عیراقی”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی عیراقی تەنها لە ئەڵمانیا پەیڕەو ناكرێت بەڵكو لە زۆرێك لە وڵاتانی تری ئەوروپا جێبەجێ دەكرێت لەوانەش، بەریتانیا، سوید، ئیتالیا و چەند وڵاتێكی تریش”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان