پزیشکیان داوای هاوکاریی لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات

مەودا میدیا-

سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە قەیرانی سووتەمەنی داوای هاوکاریی لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات و رەخنە لە ململانێ و ناکۆکییەکانی ناوخۆ دەگرێت.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند “ئەگەر کۆنترۆڵی دۆخە نەکەن کە رووبەڕووی وڵاتەکەیان بووەتەوە، ناچارن بەشێکی زۆر لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دابخەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەگەر خۆیان گەمارۆی خۆیان نەدەن و بەرهرەمەند و بە تواناکانیان پەراوێزنەخەن، دوژمن ناتوانێت لەناویان ببات یان چۆکیان پێ دابدات، بۆیە دەبێت زەمینەیەکی گونجاو بۆ دەرکەوتنی بەهرە و توانای هەموو گەنجانی وڵات بڕەخسێنن”.

ئەوەشی خستەڕوو ” ئەگەر دەست بخەنە دەستی یەکتر، هیچ هێزێک ناتوانێت رووبەڕوویان ببێتەوە، لە کاتێکدا دوژمن پێی وابوو بە کوشتنی رێبەر، فەرماندەکان، زانایان و گەورە بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی دەتوانێت چۆکیان پێ دابدات؛ بەڵام ئەگەر لەسەر بنەمای تەبایی کار بکەن و لە سیاسەتی یەکتر سڕینەوە و شکاندن دوور بکەونەوە، دوژمن لە گەیشتن بە ئامانجەکانی شکست دەهێنێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان