مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ئەمڕۆ دوا مۆڵەتە بۆ سوودوەرگرتن لە داشکانی 50%ی قەرزی کارەبای ماڵان و 25%ی بازرگانیی، پێویستە هاوڵاتییان سوود لەم دەرفەتە وەربگرن.
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند “دوای تەواوبوونی ئەم وادەیە، هیچ داشکاندنێک نامێنێت و سەرجەم قەرزە کۆنەکانی پێش پڕۆژەی رووناکی بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەکرێنە قیستی مانگانە و هاوشانی کرێی کارەبای بەکارهاتووی مانگانە لە هاوڵاتییان ورەگیرێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ هاوبەشان، سەرجەم بنکەکانی فرۆشتنی وزە لە بەیانییەوە تاوەکو درەنگانی ئێوارە بەدەم هاوڵاتییانەوە کراوە دەبن، تاوەکو ئەو کاتەی هاوبەشێک لە هۆڵەکاندا مابێت، هەروەها بەشداربووان دەتوانن لە رێگەی سیستمی ئەلیکترۆنیی (ئی-پسوولە)وە تاوەکو کاتژمێر 12ی شەو قەرزەکانیان بە داشکاندنەوە بدەنەوە”.
ب ح