نەوتەکەی بەغدا لە سلێمانی دابەش دەکرێت

مەودا میدیا-

پڕۆسەی دابەشکردنی ئەو نەوتەی بەغدا رەوانەی هەرێمی کوردستانی کرد بەردەوامە و سبەینێ لە شاری سلێمانی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت.

سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند “ئەو نەوتەی لەلایەن بەغداوە تەرخانکرابوو گەیشتووەو سبەینێ پڕۆسەی دابەشکردنەکە لە سەنتەری شاری سلێمانی دەستپێدەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوە شکرد “بەپێی پلانەکە، سەرەتا لە بنکەی یەکەوە دەست بە دابەشکردن دەکرێت، کە بۆ هەر خێزانێک بڕی 100 لیتر نەوت تەرخانکراوە و بەنرخی 31 هەزار دینار بەسەر خێزانەکاندا دابەشی دەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان