دوو رۆژە بەردەوام نرخی زێڕ دادەبەزێت

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ نرخی ئاڵتوون لە بازاڕەكانی جیهان بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی و بەوەش بۆ دووەم رۆژە لەسەریەك نرخی ئەو كانزایە بەردەوامە لە دابەزین و بەرێژەیەكی بەرچاو بەهاكەی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەك ئۆنسە زێڕ دابەزی بۆ 4,110 دۆلار بەڵام دواتر كەمێك بەرزبووە و ئێستاش 4,122 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، ئەوەش لە كاتێكدایەكە لە دوو رۆژی رابردوودا یەك ئۆنسە بە 4,190 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرا.

پێشڕەو محەممەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند ” بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە بازاڕەكانی جیهاندا ترسی گەورەی لای وەبەرهێنەران درووست كردووە بەوەی كە رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی هەڵاوسان زیاتر بەرز ببێتەوە، كە ئەوەش دەبێتە هۆی دابەزینی زیاتری بەهای زێڕ”.

وتیشی “هەفتەی داهاتووش بانكی ناوەندی ئەمەریكا كۆدەبێتەوە، بەڵام هێشتا روون نییە كە تیایدا چی بڕیارێك دەدرێت، ئەوەش هۆكارێكی ترە كە وای كردووە وەبەرهێنەران ترسیان لا درووست ببێت”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان