گرێبەستەکان دەکرێن بە هەمیشەیی

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق سەبارەت بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان و دامەزراندنی هەزاران فەرمانبەرای نوێ لەگەڵ هەردوو جێگرەکەیی و فالح ساری، وەزیری دارایی کۆبووەوە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “عەلی زەیدی، رێنمایی دەرکردووە بۆ بە هەمیشەییکردنی سەرجەم گرێبەستەکان و کرێکاران و نوێکردنەوەی 120 هەزار پلەی دامەزراندن بۆ هەموو چین و توێژەکان لەچوارچێوەی بودجەی 2027دا، بە شێوازێکی دادپەروەرانە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت بەپێی رێژەی دانیشتووان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “حکومەت کار دەکات بۆ دابینکردنی تەرخانکراوە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، ئەوەش بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی رێکارەکانی هەمیشەییکردن و نوێکردنەوەی پلەی دامەزراندنی نوێ بەپێی مەرج و ڕێکارە پەسەندکراوەکان”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی سوربوونی حکومەتدایە لەسەر دابینکردنی هەلی کار بۆ گەنجان و بەهێزکردنی سەقامگیری کار و ژیان، سەرەڕای سەرجەم ئاستەنگ و فشارە داراییەکانی کە رووبەڕووی وڵات دەبنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان