مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له نوێترین په‌یامیدا له باره‌ى ئێران وتى، یان رێككه‌وتنى كۆتایی یان كۆتایی هێنان به ئێران.
دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا لەبارەی دەستپێکردنەوەی شه‌ڕى ئێران وتى “یان رێککەونی کۆتایی دەکەم له‌گه‌ڵ ئێران، یان کۆتایی بە ئێران دەهێنم”.
وتیشى “چاودێری چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەین، ئێمه ئه‌وه دەزانین لە چیای که‌لەنگ چی روودەدات و چاودێرین”.
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا باسى له‌وه‌شكرد “ئێران پەرۆشە بۆ رێککەوتن و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت رێككه‌وتن بكه‌ن، به‌ڵام کێشە ئەوەیە ئێران پابەندی رێککەوتن نابێت”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه رۆژى رابردووتر به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یان راگه‌یاندبوو، تره‌مپ به‌نیازه له دوو رۆژى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه له ئێران بدات.
ع