كەشناسی هەرێم دۆخی كەشوهەوای بڵاوكردەوە

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبنەوە.

كەشناسی هەرێم رایگەیاندووە “ئەمڕۆ خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت بە (5 تا 15)كم لە كاتژمێرێكدا بە ئاراستەی باكووری خۆرهەڵات و مەودای بینین-یش لەنێوان ( 8 تا 10) كم دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە “پلەكانی گەرما بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ‌ كەمێك بەرز دەبێتەوە”.

باسی لەوەش كردووە “بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت”:
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
دهۆك: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان