نێچیرڤان بارزانى به‌ تره‌مپ و ئێرانى وتووه‌ ئێمه‌ به‌شێك نین له‌و شه‌ڕه‌

مه‌ودا میدیا-

نوری عوسمان، به‌رپرسى نووسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ روسیا تودەی رایگەیاند “له‌ كاتى شه‌ڕى ئێران و ئه‌مه‌ریكا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی بەرفراوانی لەگەڵ واشنتۆن و تاران کردووە و لەم پەیوەندیانەشدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان لایەن نییە لە ململانێی نێوان هەردوو وڵات”.

ئاماژەی بەوەشکرد “ئەم هەنگاوە دیپلۆماسیانە یارمەتیدەر بووە بۆ کەمکردنەوەی ئەو هێرشانەی کە خاکی هەرێمەکەیان کردۆتە ئامانج”.

باسى له‌وه‌شكردووه‌ “هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و پابەندە بە یاساکانی ئەم وڵاتە، عیراق پەیوەندیی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیلدا نییە، هەروەها بنکە سەربازییەکانی سەر بە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل، (موساد) لە ناوخۆی هەرێمدا بوونیان نییه‌”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “نێچیرڤان بارزانی لە بۆنە جیاوازەکاندا بە حزبه‌ كوردییه‌كانى ئێرانی راگەیاندووە بەکارهێنانی خاکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی وڵاتانی دراوسێ رێگەپێدراو نییە”.

ناوبراو بەڕاشکاوی رەتیکردەوە کە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان هیچ چەکێکی ئەمه‌ریکییان پێگەیشتبێت بە ئامانجی گەیاندنی بە ئۆپۆزسیۆنی ئێران، ئەو بانگەشەیەی واشنتۆن چەکی ناردووە بۆ ناوچەکە بۆ رادەستکردنی بەو گرووپانە هیچ بنەمایەکی نەبووە و هەرێم لەم بابەتەدا لە هیچ لایەکدا نییە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان