مستەفا عەبدوڵڵا: ناکرێ نرخی کارەبا بەخەمڵاندن دیاری بکرێت

مەودا میدیا-

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد گرفتێکی تری کارەبای 24 کاتژمێرییە کە سەرەڕای بوونی پێوەری زیرەک بەشێوەی خەمڵاندن پارەی کارەبا بۆ ماڵ، باخ و شوێنە گشتییەکان هەژمارکراوە.

مستەفا عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “خەمڵاندنی پارەی کارەبا بۆ شوێنە چۆڵەکان نادادپەروەرانەیە و کێشەیەکی گەورەیە، بەشێکی زۆر لەو هاوڵاتییانەی خانوو، باخ یان شووقەیان چۆڵ بووە و هیچ کارەبایەکیان تێدا بەکارنەهێناوە، بەڵام لە رێگەی پڕۆژەی رووناکییەوە بە خەمڵاندن پارەی کارەبایان بۆ هەژمارکراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرەڕای دانانی پێوەری زیرەک و بانگەشە بۆ سیستمێکی پێشکەوتوو، بەڵام پڕۆژەی رووناکی بەشێوەیەکی هەڕەمەکی نرخ بۆ هاوڵاتییان دادەنێت و پێویستە ئەم کێشەیە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “بەڵایەکی تری کارەبای 24 کاتژمێری ئەوەیە رۆژانە دەیان هاوڵاتیی دەناڵێنن بەدەست هاتنەوەی پسوولەی گەورەی کارەباوە، لە کاتێکدا ماڵەکانیان بە تەواوی چۆڵ بووە یان تەزووی کارەبایان کوژاندووەتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان