مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانیان لە بوونی دوو تەرم لە ناوچەی پیشەسازیی قەزای کەلار ئاگادار کراونەتەوە.
عەقید سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند “هێزەکانیان دەست بەجێ چوونەتە شوێنی رووداوەکە د دوو تەرمیان بەناوەکانی ( سامان سەردار محەمەد ) لەدایکبووی 1991 دانیشتووی گەڕەکی سیروان و (محەمەد عەلی رەشید ) لەدایکبووی 1997 پیشە فیتەر کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیانەوە بووە دۆزراونەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” لەسەر هۆکارو چۆنێتی رووداوەکە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و بەڵگەکان لە شوێنی تاوانەکە کۆکرانەتەوە، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کردووە”.
ب ح