مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی ئاشکرایکرد ئەگەر ئەو کۆت و بەندانەی لە رەشنووسی یاسای بودجەی 2027دان لانەبرێن، ساڵی داهاتوو بەغدا مووچەی پێنج مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبڕێت.
سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی ریگەیاند “لە 217 ترلیۆنەکەی بودجە (72 تاوەکو 76 ترلیۆن)ی بۆ بودجەی سیادی تەرخانکراوە و بەوەش (141 ترلیۆن) دەمێنێتەوە بۆ وەبەرهێنان و بەکاربردن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” بەغدا لە رەشنووسی بودجەکەدا رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانی لە (14.14٪ەوە بۆ 7.12٪) کەمکردووەتەوە و ئەوەش وا دەکات ئەو بودجەیەی بەر هەرێم دەکەوێت لە (20 ترلیۆنەوە بۆ 18ترلیۆن) کەمببێتەوە، ئەگەر وشەی(ئینفاقی فیعلی) لە رەشنووسی یاسای بودجە لانەبرێت ئەوا ساڵی داهاتوو بەغدا پێنج مووچەی فەرمانبەران دەبڕێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “لە 141 ترلیۆنەکە، 14 ترلیۆنی تر دەرهێنراوە بەناوی بودجەی سیادی بۆ پارێزگاکانی سەڵاحەدین و دیوانیە، وەزارەتەکانی کارەبا و خوێندنی باڵا بەوهۆیەوە (شەش ترلیۆن)ی تر لە هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت و دوای دەرکرنی قەرزی (بانکی تی بی ئای و ئەو 120 ملیارە)ی کە مانگانە لە داهاتی ناوخۆ دەبڕدرێت نزیکەی (حەوت ترلیۆن دینار) بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە”.
ب ح