مهودا میدیا-
دواى ئهوهى له چهند رۆژى رابردوو لێدوانێك به ناوى دانا عهبدولكهریم، وهزیرى ئاوهدانكردنهوه بڵاوبووهوه له بارهى وهرگرتنى پارهى رێگاوبان، وهزارهتهكه رهتى دهكاتهوه.
رونکردنەوەیەک بۆ رایگشتی
لەھەندێک میدیاو پەیجی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لێدوانێک بەناوی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە وەرگرتنی پارەی رێگاوبان، لەڕێی ئەم رونکردنەوەیەوە رایدەگەیەنین؛ ئەوەی بڵاوکراوەتەوە سەرلەبەری ناڕاست و دروستکراوە مەبەست لێی چەواشەکارییە.
هەربۆیە بەمافی خۆمان دەزانین بۆ خستنەڕوی راستییەکان رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو میدیاو پەیجانە بگرینەبەر کە زانیاری ناڕاست و هەڵبەستراویان بڵاوکردوەتەوە.
راگەیاندنی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن
٢٠٢٦/١١/١
ع