مه‌ودا میدیا-
سه‌لام محه‌مه‌د، شاره‌زاى كشتوكاڵ به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “پێویسته جووتیاران پێش په‌ڵه به هیچ شێوه‌یه‌ك تۆ‌و نه‌چێنن، چونكه زیانى هه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌یه زۆرێك له تۆوه‌كه له‌ناوبچێت”.
وتیشى “لە کشتوکاڵدا چاندنی تۆ‌و پێش پەڵە، واتە پێش ئەوەی خاک بە تەواوی بە ئاو یان باران شێ‌دار ببێت و ئامادە بێت بۆ چەکەرەکردن، چەندین مەترسی بۆ سەر بەرهەم هەیە، لەوانە، شکستهێنانی چەکەرەکردن، تۆ‌و پێویستی بە شێی گونجاو هەیە بۆ ئەوەی بڕوێت، لە خاکی وشکدا تۆوەکە دەفەوتێت یان دەبێتە خۆراکی مێروو و باڵندە”.
هه‌روه‌ها “تێکچوونی تۆ‌و، ئەگەر تۆ‌و لە خاکی وشکدا بمێنێتەوە و دواتر بارانێکی کەم ببارێت کە تەنها سەرەوەی خاکەکە شێ‌دار بکات، تۆوەکە دەست بە چەکەرەکردن دەکات بەڵام بەهۆی وشکبوونی خێرای خاکەکەوە دەمرێت”.
ع