مووچه‌ى مانگى 11ى خانه‌نشینان دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

بانکی رەشید و رافیدەین دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی خانەنشینانی عیراقیان ده‌ستپێكرد.

بانکی رەشید و رافیدەین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت “لە ئەمڕۆوە دووشه‌ممه‌، دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیی لە رێگەی کارتی زیرەک و ئامرازە ئەلیکترۆنییەکانەوە”.

هەردوو بانکەکە داوا لە خانەنشینانیش دەکەن پێش گەیشتنی کورته‌نامەی فەرمیی دابەزینی مووچە سەردانی بنکەکان نەکەن و جەختدەکەنەوە کە پرۆسەی پاره‌دارکردنی هەژمارەکان قۆناغ بە قۆناغ بەردەوام دەبێت.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدا تا ئێستا به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى نه‌ناردووه‌ و پێشبینیی ده‌كرێت له‌ دوو رۆژى داهاتوو ئه‌و پاره‌یه‌ بنێرێت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان