مه‌ودا میدیا-
شاره‌وانى چه‌مچه‌ماڵ هاوڵاتییانى سنوره‌كه ئاگادارده‌كاته‌وه ئه‌و زه‌ویانه كه‌وتوونه‌ته ناو ماسته‌رپلانى شاره‌وانیی به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كارنه‌هێنرێن.
له راگه‌یه‌ندراوێكى شاره‌وانى چه‌مچه‌ماڵ هاتووه “ئاگاداری سەرجەم ئەو خاوەن زەوییانە دەکەینەوە، کە زەوییەکانیان کەوتووەتە ناو ماستەرپلانی شارەوانی چەمچەماڵ و ئامادە کراون بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، واتە کەوتوونەتە ناو ئیفرازی شارەوانیمان، نابێت بەهیچ شێوەیەک زەوییەکانیان بکێڵن و بەکاری بهێنن بۆ چاندن و کشتوکاڵکردن، بە پێچەوانەوە تووشی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە”.
ئه‌وه‌ش به‌واتاى ئه‌وه‌ى له سنورى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان كه پێش چه‌ند ساڵێك ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى بڕیارى له‌سه‌رداوه.
ع