هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم و عیراق زیادیكردووه‌

مه‌ودا میدیا-

ئاژانسى بلۆمبێرگ بڵاویكرده‌وه‌، هەناردەی نەوتی عیراق لە مانگی تشرینی یەکەمدا بە رێژەی 9.5% بەرزبووەتەوە و رۆژانه‌ 3.35ملیۆن به‌رمیل هه‌نارده‌ ده‌كرێت.

له‌ راپۆرتێكى ئاژانسه‌كه‌ هاتووه‌ “قەبارەی هەناردە گەیشتووەتە 3.35 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا و لە ئاستی پێش جەنگ نزیک بووەتەوە، ئێستا عیراق دووەم گەورەترین بەرزبوونەوەی لەسەر ئاستی وڵاتانی کەنداو تۆمارکردووە”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “هەناردەی باشوور و هەرێمی کوردستان زیادی کردووە، بەتایبەت رێڕەوی تورکیا کە بووەتە دوو هێندە، بە گشتیی هەناردەی وڵاتانی عیراق، سعودیە، ئیمارات و کوەیت 10% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 15.53 ملیۆن بەرمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “بەهۆی سزاکانی ئەموریکاوە بۆ دووەم مانگ لەسەریەک هەناردەی نەوتی ئێران سفر بووە، ئەم زیادبوونە فشاری بازاڕەکانی کەمکردووەتەوە و ئێستا نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 106 دۆلارە، بڕیارە 29ی ئەم مانگە ئۆپێک پڵاس بۆ دیاریکردنی پشکی بەرهەمهێنانی ساڵی 2027 کۆببێتەوە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان