مەودا میدیا-
بنەماڵەی کەریم خانی برادۆستی سەبارەت بە بەشفداریکردنی (محەمەد فەیسەڵ) لە دانیشتنەکەی دوێنێ پەیامێکیان بڵاوکردەوە و ئاشکرایانکرد بەشداریکردنی محەمەد فەیسەڵ لە کۆبونەوەی پەرلەمان بڕیارێکی تاکە کەسییە و پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.
بنەماڵەی کەریم خانی برادۆستی رایانگەیاند “ئەوەی دوێنێ روویدا سەبارەت بە بەشداریکردنی (محەمەد فەیسەڵ برادۆستی) لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا تەواو تاکە کەسییە ئەوان وەک بنەماڵەی کەریم خان برادۆستی بەرپرس نین و گوزارشت لە رای ئەوان ناکات”.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد “ئەوان هەمیشە خاڵی کۆکەرەوەو بەیەک گەیاندن و لە یەک نزیککردنەوەی لایەنەکان بوون لە هەرێمی کوردستان، نەک هۆکارێک بووبن بۆ لێکترازانی لایەنە سیاسییەکان، دووپاتی دەکەنەوە، کە خانەوادەکەیان بە سەربەخۆیی و دوور لە هەر لایەنێکی سیاسی دەمێنتەوەو بەردەوام دەبن لە خزمەتکردن بە گەل و نیشتیمان”.
ب ح