کامەران عوسمان: دەیان منداڵ بەهۆی هێرشەکانی تورکیا و ئێرانەوە بوونەتەقوربانی

مەودا میدیا-

سەرۆکی تیمی کوردستانی – عیراقی رێکخراوی CPTی ئەمەریکی ئاشکرایکرد لە ماوەی 30 ساڵی رابردوودا، زیاتر لە (238) منداڵ بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیا و پاسدارانی ئێران لە هەرێمی کوردستاندا، شەهید یان برینداربوون.

کامەران عوسمان، سەرۆکی تیمی کوردستانی – عیراقی رێکخراوی CPTی ئەمەریکی بە مەودا میدیای راگەیاند “لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیا و ئێراندا، قوتابخانە و خوێندنگای گوندەکان بە ئامانجگیراون و سەلامەتی ژیانی منداڵان رەچاونەکراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆچوونێک هەیە کە لە ئێستادا هیچ شەڕ و جەنگێکی کارا لە کوردستاندا لە ئارادا نییە، بەڵام ئەم بۆچوونە تەواو هەڵەیە و جەنگ و شەڕ بەشێکە لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و منداڵانی گوندنشینی سەر سنوورەکان، هەر بەیانی ئەمڕۆ خەڵک و منداڵانی گوندەکانی دەووروبەری خەلیفان بە دەنگی دوو هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر ناوچەکەیان خەبەریان بووەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان