دڵنیایی تەندروستی زیاتر لە 580 جۆر نەشتەرگەری دەگرێتەوە

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی سندوقی دڵنیایی تەندروستی، رایگەیاند “زیاتر لە 580 جۆر نەشتەرگەری لەناو پاكێجەكانی خزمەتگوزاریی دڵنیایی تەندروستیدا جێگیر كراون و كار بۆ فراوانكردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان بە شەش پارێزگای تریش دەكرێت لە كۆتایی ئەم ساڵ و سەرەتای ساڵی داهاتوودا”.

عەلی ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی دڵنیایی تەندروستی ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە “هەر تاكێكی بەشداربوو لە دڵنیایی تەندروستیدا مافی ئەوەی هەیە لە ساڵێكدا نەشتەرگەرییەك ئەنجام بدات، ئەمەش سەرەڕای سوودمەندبوون لە خزمەتگوزارییەكانی ددان كە لە ساڵێكدا بڕەكەی لە 100 هەزار دینار تێنەپەڕێت”.

وتیشی “ژمارەی نەخۆشخانە ئەهلییە گرێبەستكراوەكان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی دڵنیایی تەندروستی لە بەغدا و پارێزگاكان لە 88 نەخۆشخانە تێپەڕ دەبێت، ئەمەش سەرەڕای بوونی زیاتر لە 43 باڵەخانە یان بەشی تایبەت”.

باسی لەوەش كرد “پلانی ساڵی 2026 خۆی لە فراوانكردنی خزمەتگوزارییەكانی دڵنیایی تەندروستی بۆ نۆ پارێزگا دەبینێتەوە، دوای ئەوەی لە بەغداوە جێبەجێكردنی دەست پێكرد، لە ئێستاشدا كارەكان لە سێ پارێزگادا بە رەسمی دەستیان پێ كردووە كە ئەوانیش بریتیین لە: كەربەلا، نەجەف و بەسرە”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان