كاركردن لە رێگای دەربەندیخان-وارماوا قۆناغی باشی بڕیوە

مەودا میدیا-
پرۆژەی جوتسایدی رێگای نێوان دەربەندیخان-وارماوا بەردەوامە و ئێستاش كاركردن لە سەرجەم بڕگەكانی رێگاكە بەردەوامە.

عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند “لە ئێستادا سەرجەم بڕگەكانی جوتسایدكردنی رێگای نێوان دەربەندیخان-وارماوا كاری تێدا دەكرێت و كارەكانیش بەشێوەیەكی باش بەڕێوەدەچن”.

وتیشی تا ئێستا بە نزیكەیی 36%ـی كۆی پرۆژەكە تەواو بووە و ئەگەر هیچ پێشهاتێكی نەخوازراو و لەناكاو نەیەتە پێشەوە ئەوا لەو ماوەیەی كە بۆی دیاریكراوە پرۆژەكە تەواو دەكرێت و دەخرێتە خزمەتی هاوڵاتییانەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “بەشێكی باشی رێگاكە ئامادە كراوە بۆ قیركردن و تا ئێستاش بە نزیكەیی پێنج كیلۆمەتریان قیرتاو كردووە”.

رێگای كەلار-سلێمانی پێشتر یەكێك بوو لە رێگا سەختەكان و ساڵانە دەیان كەس بەهۆی و خراپی رێگاكە و رووداوەكانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست دەدا، تا ئەوەی بە رێگای مەرگ ناسرا، بەڵام ئێستا هەموو رێگاكە كراوە بە جوتساید و تەنها رێگای نێوان دەربەندیخان-وارماوا ماوە كە ئەویش ئێستا كاری تێدا دەكرێت.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان