مه‌ودا میدیا-
عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند “بە هێزی یاسا رووبەڕووی چەکی دەرەوەی دەوڵەت دەبینەوە، پێویسته ته‌نها چه‌ك له ده‌ستى ده‌وڵه‌ت بێت نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هیچ خێزانێکی عیراقی بێ موڵک ناهێڵینەوە، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین هاوڵاتییان و كرێچییه‌كان ببنه خاوه‌نى موڵك و ماڵى خۆیان”.
باسى له‌وه‌شكرد “بەرد دەخەینە دەمی هەر گەندەڵکارێک کە عیراقییەکانی خۆشناوێت، رووبه‌ڕووى گه‌نده‌ڵ و كه‌سه گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌بینه‌وه و عیراق موڵكى عیراقییه‌كانه”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى حكومى و په‌رله‌مانتارى عیراق، تێوه‌گلاو له گه‌نده‌ڵى ده‌ستگیركران و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌دان ملیار دینار گیرا، جگه له موڵك و ئاڵتوون.
ع