مهودا میدیا-
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا لە کۆبوونەوەکەیاندا لە پاریس ڕایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک ئەمهریکا بۆ پەکخستنی رژێمەکەی، درێژەدان بە فشارە ئابوورییەکانی سەر ئێرانی هەڵبژاردووە، نەک بگەڕێتەوە بۆ شەڕ یان بەدوای رێککەوتن لەگەڵ تاراندا بگەڕێت.
ئەم ستراتیژە کە لەلایەن چەندین بەرپرسی باڵای ئیدارەی ئەمهریکاوە پشتیوانی دەکرێت، نیگەرانییەکانی هاوپەیمانەکانی واشنتۆن لە ناوچەکەدا سەبارەت بە کاردانەوەی ئەگەری بەردەوامبوونی دروست دەکات.
بەگوێرەی ئاژانسى ئهکسیۆسى ئهمهریكى، رۆبیۆ لەنێو ئەو ئەندامانەی تیمی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمهریکادا بووە کە پاڵیان بەم ستراتیژەیە، لەگەڵ سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمهریکا، جۆن راتکلیف، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی و جارێد کوشنەر، راوێژکاری ترەمپ، لە کاتێکدا کە بۆچوونەکانی ناو ئیدارەی ئەمهریکا لەسەر چۆنیەتی کۆتاییهێنان بە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تاران دابەشبوون.
بەڵام نیگەرانی لە کاردانەوەی ئەم ستراتیژە لەسەر ئێران هەیە، هاوپەیمانەکانی ئەمهریکا لەوانه تورکیا، عیراق و پاکستان نیگەرانن لەوەی فشارە درێژخایەنەکان ببێتە هۆی داواکردنی راگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ تاران، لەوانە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی سنوورەکان، کە ئەمەش ناسەقامگیری ئابووری و ئەمنی لەناو وڵاتەکانی خۆیاندا توندتر بکات.
بەپێی وتەی سێ کەس کە رۆژی سێشەممەی رابردوو لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەشدارییان لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تاقمی حەوت کردووە، رۆبیۆ رایگەیاندووە، ترەمپ دوو بژاردەی لەبەرچاو گرتووە، ئەوانیش گەڕانەوە بۆ شەڕ یان گەیشتن بە رێککەوتن، بەڵام بڕیاریداوە بەردەوام بێت لە رێبازی ئێستای فشارە ئابوورییەکان.
باس لهوهشكراوه “فشارەکان بە تێپەڕبوونی کات کەڵەکە دەبن و ئاماژەی بەوە کرد کە توانای ئێران بۆ فرۆشتنی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا لەبەردەم سنووردارکردنی بێ وێنەدایە، بە خەمڵاندنی ئەو”.
ع