مەودا میدیا-
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئاشکرایکرد ئەگەر ئەمەریکییەکان هەڵە بکەن و هێرش بکەنە سەر وڵاتەکەی، لەبەرانبەردا سەرجەم بنکە نزیکەکان و بنکە سەربازییە دوورەدەستەکانی ئەمەریکا دەکەنەئامانج.
موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند “یەک گەردیلە لە یۆرانیۆمی پیتێنراو رەوانەی دەرەوە ناکەن و ئەو پەیامەیان بە رووسیاش گەیاندووە کە تەواوی یەدەگی یۆرانیۆم لەناو خاکی ئێراندا دەمێنێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێستا توانای هێرشبەری و بەرگریی ئێران لە هەموو کاتێک بەهێزترە، هێزەکانیان دەستیان بەسەر حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (درۆن) پێشکەوتووی ئەمەریکیدا گرتووە و توانویانە بە سەلامەتی بینیشێننەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئێران پێویستی بهو مادده پیتێنراوانه ههیه بۆ دیزاینكردنی ئهو كهشتی و ژێردهریاییانهی كه به وزهی ئهتۆمی كاردهكهن، هەروەها یەکێک لە مەرجە سەرەکی و بنەڕەتییەکانی تاران بۆ راگرتنی جەنگ، کۆتاییهێنانە بە شەڕ لەسەرجەم بەرەکانی رۆژئاوای ئاسیا، بەتایبەت لە خاکی لوبناندا”.
ب ح