پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد بەهۆی کشانەوەی تۆپەڵەهەوایەکی ساردی سیبری بەرەو تورکیاو باکووری ئێران، پێشبینیی دەکرێت سبەینێ بۆ ماوەی هەفتەیەک پلەکانی گەرمی چەند پلەیەک بەرزببنەوە.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “لە کاتەکانی شەودا سەرما بەردەوام دەبێت، بەزۆریش لە ناوچە کوێستانییەکان پلەکانی گەرما لە دەوروبەری سفر پلە بۆ پێنج پلە سەروی سفر لەشەودا جێگیر دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” پێشبینیی دەکرێت بەرزترین پلە لە دەشتەکانی گەرمیان لە رۆژدا بگاتە نێوان ( 23 تاوەکو 24 پلە )، لە شەویشدا بگاتە نێوان ( 7 تاوەکو 10 پلە )”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان