مەودا میدیا-
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاشکرایکرد دەستلەكاركێشانەوەی محەمەد سەمعان، پارێزگاری پێشوو قبوڵکرا و بە دەنگی سەرجەم فراكسیۆنەكان قەحتان وەنداوی بۆ پۆستی پارێزگار تاوەکو سەری ساڵ هەڵبژێردرا.
نەشئەت شاهوێز، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای رایگەیاند “حکومەتی خۆجێی كەركوك پابەندە بەو رێكکەوتنە سیاسییەی كە كراوە، هەموو پێكهاتەكانی شارەکە مافی خۆیان هەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەموو فراكسیۆن و سەرۆكی فراكسیۆنەکان بەشدارییان لە هەڵبژاردنی قەحتان وەنداوی، وەک پارێزگاری نوێ کردووە، کە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە”.
ب ح