رێکارەکانی هاتنی نەوت بۆ سلێمانی و هەڵەبجە تەواوکران

مەودا میدیا-

پارێزگاری سلێمانی تەواوبوونی سەرجەم رێکارە کارگێڕیی و داراییەکانی تایبەت بە هاتنی بەشەنەوتی سپی لە بەغداوە بۆ سلێمانی و هەڵەبجە ئاشکراکرد.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند “رێکارەکانی ناردنی بەشە نەوتی سپی تایبەت بە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەستیانپێکردووە و هەر ئەمڕۆ سەرجەم مامەڵەکان تەواو کراون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بڕە پارەی تەرخانکراو بۆ ئەو مەبەستە رادەستی وەزارەتی نەوتی عیراق کراوە، وەک هەنگاوی کۆتایی تایبەت بە دەستپێکردنی ناردنی نەوتەکە بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان