بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

مەومەودا میدیا-

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بڕیارەکەی وەزیری دارایی عیراق بۆ بە هەمیشەییکدرنی گرێبەستەکان بڵاوکردەوە.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند “بەپێی ئەو دەق و زانیارییە فەرمییانەی لە پڕۆژەیاسای بودجە و لێدوانەکانی وەزیری داراییدا هەن ، وردەکاریی و مەرجەکانی هەمیشەییکردنی فەرمانبەران و مامۆستایان بەمشێوەیەی خوارەوە دیاری کراون”:

1- فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست (العقود)
کێ دەگرێتەوە؟ سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست لە هەموو وەزارەت و پارێزگاکاندا، کە کۆی گشتییان لە سەرانسەری عێراقدا دەگاتە (503 هەزار و 488) گرێبەست.
شێوازی هەمیشەییکردن ، وەزارەتی دارایی بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە سیاسەتی حکومەت بریتییە لە سفرکردنەوەی دۆسیەی گرێبەستەکان واتە بەهەمیشەییکردن بۆ هەمووان دەبێت بەبێ هیچ مەرج و ماوەیەکی دیاریکراوی خزمەت.
ماف و شایستە داراییەکان ، سەرجەم ساڵانی خزمەتی پێشوویان بە تەواوی بۆ مەبەستی (سەرمووچە / علاوة، پلەبەرزکردنەوە / ترفيع، و خانەنشینی) هەژمار دەکرێت.
2- کرێکارانی رۆژانە (الأجور اليومية)

  • کێ دەگرێتەوە؟ ئەو کرێکارە ڕۆژانەیانەی کە خزمەتی (سێ ساڵ یان زیاتر) یان هەیە لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکاندا، کە ژمارەیان (38 هەزار و 34) کەسە.
    شێوازی هەمیشەییکردن ، هاوشێوەی گرێبەستەکان، لە رێگەی دەقە یاساییەکانی ناو بودجەوە راستەوخۆ دەگوازرێنەوە سەر میلاکی هەمیشەیی.

دۆخی تایبەت بە هەرێمی کوردستان (87 هەزار گرێبەست):
ژمارە و دابەشبوون لە هەرێمی کوردستان کۆی گشتی (87 هەزار فەرمانبەر و مامۆستای گرێبەست) هەن کە (30 هەزار)یان پێشتر لەسەر بودجەی فیدراڵین و (57 هەزار)ەکەی تریان لەسەر داهاتی ناوخۆن.

پشکی هەرێم لە هەمیشەییکردن ، بەپێی پشکی دیاریکراو، پێشبینی دەکرێت لە نێوان (70 بۆ 80 هەزار ) فەرمانبەر و مامۆستای گرێبەست لە هەرێمی کوردستان بکرێنە هەمیشەیی.

  • تێبینی گرنگ: هەمان یاسا ، مەرج و شایستەکانی حکومەتی فیدراڵی ، بەسەر فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەستی هەرێمی کوردستانیشدا جێبەجێ دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم هەنگاوە دەرفەتێکی مێژوویی و یەکلاکەرەوەیە کە داهاتوو و مافە یاساییەکانی سەرجەم گرێبەست و کرێکارانی رۆژانە مسۆگەر دەکات”.

ئەوەشی خستەڕوو “لەئێستادا هەموو وردەکارییەکان روون و ئامادەن، تەنها هەنگاوی کۆتایی ماوە بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و پڕۆژەیاسای بودجەدا دەنگی لەسەر بدرێت و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان