مەودا میدیا-
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا داوای گفتوگۆ دەكات و هەر كارێكی بەقاچاخبردنی نەوتیش رەت دەكاتەوە.
هیشام ركابی، بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند “هاوپەیمانییەكە هەر كردارێكی قاچاخچێتی نەوت یان یاریپێكردنی سامانی نیشتمانی رەت دەكاتەوە”.
وتیشی “هەڵوێستمان روونە، و داوا دەكەین كێشەكە بە لێكتێگەیشتن و گفتوگۆ چارەسەر بكرێت بە جۆرێك كە سامانی نیشتمانی و بەرژەوەندییەكانی عیراق بپارێزێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “پێویستە لێپرسینەوە لە هەموو ئەو كەسانە بكرێت كە سەلمێنراوە دەستیان لە بەهەدەردانی سامانی وڵاتدا هەیە”.
باسی لەوەش كرد “پێویست ناكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكە دەست بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەكداری ببرێت، چونكە هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكانی عیراق دواجار برای یەكن و لە یەك خاك و وڵاتدا دەژین”.
ئ پ